سەردێڕ:

کەشناسی؛ پلەکانی گەرما دادەبەزن

AM:10:22:23/09/2023

5604 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەموو ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.


رۆژی شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە گشت ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو تا رادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و چەند پەڵە هەورێک لە ناچە شاخاوییەکان پەیدا دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.

بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر : ٣٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٦ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٧ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٤ پلەی سیلیزی













گەلەری