سەردێڕ:

کەسێک لە زێی گەورەدا خنکا

PM:04:47:22/09/2023

7564 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەسێک لە زێی گەورەدا خنکاوە. دەشڵێت، "تەرمی ئەو کەسەی خنکاوە دۆزراوەتەوە".


رۆژی هەینی، سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاش نیوەرۆی ئەمرۆ هاوڵاتییەک بە ناوی (بەهادین محمد) کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە لە زێی گەورەدا خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە دانیشتووی کەمپی گەویلانە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و پیشەی کاسبە و تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە تەرمەكەی بدۆزنەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێریان کردووە.

بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٧٠ کەس لە ئاوی رووبار و چەمەکاندا خنکاون، لەو ژمارەیەش ٢٧ کەسیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون و ١٤ـیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٨ـیان لە پارێزگای دهۆک بوون، لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک کەس خنکاوە.

 

رزگار کۆچەر- هەولێر 












گەلەری