سەردێڕ:

لیبیا دەستدەکات بە کوتانی ئەو کەسانەی لە زریان رزگاریان بووە

PM:04:14:22/09/2023

1812 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە لیبیا رایگەیاند، دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی کوتانی فراوان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ئەو وڵاتە پاش پیسبوونی ئاو بەهۆی زریانی دانیاڵەوە.


رۆژی هەینی، حەیدەر سایح بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە لیبیا بە ئاژانسی سکای نیوزی راگەیاند، دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی کوتانی فراوان بە سێ تیم، لەوانە تیمەکانی فریاگوزاری، تیمەکانی پزیشکی و فریاگوزاری، و تیمی منداڵان لە ناوچە زیان لێکەوتووەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پیسبوونی ئاوی خواردنەوە بەهۆی تێکەڵبوونی لەگەڵ ئاوەڕۆدا بووەتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە و تا ئەمڕۆش حاڵەتی توشبوونی نوێ تۆمار دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی دوایین ئامارەکان ١٥٥حاڵەتی هەوکردنی گەدە و ریخۆڵە لە شاری دێرنە تۆمارکراون کە زۆربەیان منداڵن.

ئەمەش لە کاتێکدایە ، بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ٣٠٠ هەزار منداڵ لە لیبیا بەهۆی زریانەوە رووبەڕووی مەترسییەکانی تووشبوون بە سکچوون و کۆلێرا و وشکبوونەوە و بەدخۆراکی دەبنەوە.













گەلەری