PM:10:08:21/09/2023
57440 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، لە رێی بانکی نیشتمانیەوە فەرمانبەران دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن کە وەک بانکێکی فەرمی گشتگیری حکومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاواز لە بانکە حکومیەکانی تر خزمەتگوزارییەکانی لە بواری جیاوازی بانکیدا پێشکەش دەکات.
رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکانی سەربەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانی کوردستان تۆمار کرا بەناوی (بانکی نیشتمان) کە بانکێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و راستەوخۆ بەبانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تایبەمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی
دەکات بە هەمان شێوەی بانکی ناوەندی دەبێت و وەک بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی
دراوەکان کە بازرگانان و هاوڵاتیان ئەتوانن لێی سودمەند بن.
هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە، مانگانە راستەوخۆ بەشە بوودجەی هەرێم و موچەی
فەرمانبەران دەگوازرێتەوە بۆ ئەم بانکە و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێی ئەم بانکەوە مووچەکانیان
وەربگرن و دەشڵێت، " ئەم بانکە وەک بانکێکی فەرمی حکومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە یەک دوو رۆژی رابردوو، کۆمپانیایی خزمەتگوزاری دارایی کی کارد رایگەیاند، فەرمانبەران دەتوانن لە رێی کارتەکانیانەوە بەبێ هیچ زیادەیەک قەرزی مووچە بە بڕی
٢٠٠ هەزاردینار رابکێشن .