PM:08:02:21/09/2023
2480 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی سەرۆکی ماوە بەسەر چووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزی ھاوپەیمانان کۆبوونەوە و تاوتوێی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی هەرێمـی کوردستان پێشوازی لە جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتی هێزی هاوپەیمان لە عێراق و سوریا کرد.
ئاماژەی بەوەکرد، لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی ناوچەکە
و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە و وتیشی"حکومەتی هەرێم پابەندی بەڵێنەکانییەتی
و دڵنیایدا کە پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرکەوتووی کۆتای دێت".
هاوکات جۆوڵ ڤاوڵ بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی راگەیاند، هەرچی زووە دەبێت هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێتەوە و چاکسازی ریشەیی لەو وەزارەتەدا بکەن و وتیشی" نابێ چیتر حیزبەکانی دەسەڵات دەست وەربدەنە کاروباری وەزارەتی پێشمەرگە ".
ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئابی ئامساڵدا هاوپەیمانان هۆشداری توندیان
بە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم داوە ئەگەر هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ بە زوترین کات یەک
نەگرنەوە ئەوە هاوکارییەکانیان لە ٢٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ١٥ ملیۆن کەم دەکەنەوە.