سەردێڕ:

سودانی؛هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە ڕێوشوێنەکانی ئەنقەرەوە

PM:07:20:21/09/2023

3280 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانی تەواوبوونی ئەو رێکارانەن کە تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم گرتوویەتیەبەر کە رێکارەکان کۆتایی ھاتن ھەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی بلومێرگ رایگەیاند، چاوەڕوانی رێکارەکانی تورکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوایین دیداریدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی کاراکردنی هاتنە ناوەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتیان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە کردووە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تورکیا ئامادە نییە هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە دەست پێبکاتەوە و ڕەتیدەکاتەوە ئەو بڕە پارە قەرەبووە بداتەوە هەرێم کە بەسەریدا سەپێنراوە.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ و دوای بڕیاری دادگای پاریس بە نادەسووریبوونی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم بەسەربەخۆیی، ھەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا راگیرا و تا ئێستاش دەستیپێنەکردووەتەوە


 













گەلەری