ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە کاندیدی خۆمان بۆ دانانی وەزیرێک بە وەکالەت
دەستنیشان کردوە، هیوادارین بە زووترین کات رێوشوێنە یاساییەکانی کۆتایی پێبێت و ئەو
وەزیرە دەسبکات بە کارکردن."
دەشڵێت، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت هیچ بیانویەکی نییە و دەبێت
حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان هەنگاوی توند بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەری خاکی عێراق
و هەرێمی کوردستان.
لە ١٨ـی ٩ـی ئەمساڵ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە
سێ کەس کوژراون و سێ کەسیش بریندار بوون.