سەردێڕ:

دەست بە دابەشکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت

PM:12:52:21/09/2023

15208 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی هەشتی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت.


رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند؛ هاوکاری لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دابەشکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی رێکارەکانی دارایی و ژمێریاری ئەنجام داوە بانکەکان ئاگادار کراونەتەوە رۆژی یەکشەمەی داهاتوو کە دەکاتە ٢٤ی ئەیلول دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی هەشتی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هاوپەیمانان لە ٢٢ـی ٨ پارەی موچەی مانگی ٨ـیان رەوانەکردووە و ئەمڕۆش موچەی مانگی نۆ و لەو نێوەندەدا موچەی مانگێکی لیوا هاوبەشەکان بە نادیاری ماوەتەوە.














گەلەری