ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی پارە بۆ هەرێم کۆتایی دێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکەی بەغداد دەگاتە هەرێم و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت.
رۆژی سێشەممە، شێروان دووبەردانی ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینار لە بەغدادەوە دەگاتە هەرێم.
باسی لەوەشکرد، بانکی رەشید بڕی ١٥٠
ملیار دینار و بانکی رافیدەین ١٥٠ ملیار دینار و بانکی تی بی ئای ٢٠٠ ملیار دینار بە
قەرز بۆ هەرێم دەنێرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو قەرزەی کە دەدرێت بە هەرێم دواتر لە بودجەی هەرێم
دەبڕدرێت و قەرزێکی حکومییە و لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانە دەکرێت.
دەشڵێت، "دوو مانگی داهاتوو ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم
پێویستی بە رێکاری زۆر نییە و یەکسەر پارەکە دەنێردرێت."
لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار لەسەر
ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هەرێم درا.