PM:12:24:21/09/2023
2060 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمان رایگەیاند؛ بەهۆی ئەوەی یەکیتی و پارتی نابەرپرسانە مامەڵە دەکەن و بەردەوامن لە دزینی داهاتی هاوڵاتیان، موچەخۆرانی هەرێم وەرزی هاوینیان بەبێ موچە بەڕێکرد.
رۆژی پێنجشەممە، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە؛ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە هەر سێ مانگی هاویندا هیچ موچەیەکی بە موچەخۆران نەداوە و موچەخۆرانی هەرێم وەرزی هاوینیان بەبێ موچە بەڕێکرد.
باسی لەوەشکرد، جگە لەداهاتی فرۆشتنی نەوت بە تانکەر و پێدانی بە پاڵاوتگەکان
داهاتی فەرمی و نافەرمی لەئێستادا زیاترە لە ٥٠٠ ملیار دیناری مانگانە، بەڵام تەنها
٣٢٠ ملیاری دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئەوەی دەمێنێتەوە دەچێتەوە بۆ
هەردوو حزبی دەسەڵات کە پارتی ویەکێتین.
دەشڵێت، "یەکێتی و پارتی نابەرپرسانە مامەڵە دەکەن دەستیان
خستووەتە بینەقاقای خەڵکی کوردستان بێویژدانانە بەردەوامن لە دزین و تاڵانکردنی
داهات و قوتی هاوڵاتیان و موچەخۆران."
ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی ٩ لە کۆتایی نزیک
دەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگەکانی ٧ و ٨ـیان
وەرنەگرتووە.