سەردێڕ:

سەعدی ئەحمەد پیرە: پێشتر ناکۆکیمان تاقیکردووەتەوە و تەنها زیان بووە بۆ میلـلەت

AM:11:48:21/09/2023

53824 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند؛ پێویستە هەموو لایەنەکان یەک دەنگ بن چونکە لە پێشتردا ناکۆکیمان تاقیکردووەتەوە تەنها زیان و ئەنجامی خراپی هەبووە بۆ میللەت و دەسەڵات.


رۆژی پێنجشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕتی رایگەیاند؛ ناکۆکی و ناڕیزیمان لە نێوان لایەنەکان تاقیکردووەتەوە و ئەنجامی خراپی هەبوو بۆ میللەت و دەسەڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک کورد یەک ریزی نێوان خۆی تێکدابێت زیانی بەر خۆی و دەوروبەری گەیاندووە بۆیە پێویستە لە ئێستادا لایەنەکان یەک ریز و یەک دەنگ بن.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی هەرێم حکومەتێکی هاوبەشە لە نێوان لایەنەکان بۆ دابینکردنی یەک ریزی پێویستە بە هاوبەشی کاربکرێت و وتیشی؛ "حەمەد کۆینە و خاون تفەنگی خۆینە." بەو مانایەی هەر لایەنێک تەنها خۆی بە دەسەڵاتدار بزانێت ئەوا بارودۆخەکە تێک دەچێت.













گەلەری