سەردێڕ:

دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم بریارێکی دا

AM:10:25:21/09/2023

113852 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی داوای پەرلەمانتارێکی عێراقی لەبارەی راگرتنی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەوە بۆ هەرێم رەتکردەوە.


رۆژی پێنجشەممە، دادگای فیدراڵی داواکاری مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری عێراقی بۆ راگرتنی ناردنی پارە بۆ هەرێم بەشێوەی قەرز بۆ سی مانگ رەتکردەوە.

رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە بۆ ماوەی سێ مانگ ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت بەشێوەی قەرز.

دوێنێش چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو بەغداد بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

لە سەرەتای رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تا ئێستا دوو ترلیۆن و ٢٩٨ ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە و دوای پابەندبوونی هەرێم بە یاسای بودجە دەبێت هەرێم ئەو قەرزانە پاکتاو بکات.


 













گەلەری