سەردێڕ:

سعودیە؛ چەکی ئەتۆمی بەدەست دەهێنین ئەگەر ئێران بەدەستی بهێنێت

AM:08:54:21/09/2023

2328 جار خوێندراوەتەوە

شازادەی جێنیشینی سعودیە رایگەیاند؛ ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆم بە دەست بهێنێت ئەوا سعودیەش بە هەمان شێوە بەدەستی دەهێنێت لە پێناو هۆکاری ئەمنی و هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەگەر ئێران بتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت ئەوا سعودیەش بەهەمان شێوە چەکی ئەتۆمی بەدەست دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی چەکی ئەتۆمی هیچ سودێکی نییە و ئەگەر بەکاریبهێنیت، دەبێت بچیتە شەڕێکی گەورەوە و جیهانیش بەرگەی هێرۆشیمایەکی نوێ ناگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بەڕاستی ئێران بۆمبی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئێمەش بە هەمان شێوە دەبێت بەدەستی بهێنین ئەوەش لەبەر هۆکاری ئەمنی و لە پێناو هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

باسی لەوەشکرد، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بەرەو پێشەوە دەچێت، هیواخوازە کە پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەردەوام بێت، وتیشی، چین ئەو وڵاتەیە کە نێوەندگیریی نێوان ئێمە و ئێرانییەکانی هەڵبژاردووە.













گەلەری