سەردێڕ:

فرۆکەی بێ فرۆکەوان ئۆتۆمبێلێک لە بناری قەندیل دەکاتە ئامانج

PM:03:41:20/09/2023

9016 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی، پاش نیوەرۆی ئەمرۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە گوندی ئێندزێ لەبناری قەندیل ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج کە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە هاوڵاتی مەدەنییەو پیشەی دوکاندارە ، وتیشی، "بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە تەنیا زیان بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتوە".


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان لەگوندی ئێندزێ لە بناری قەندیل ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا های لۆکسیان کردە ئامانج.

پەیامنێری ئێن ئارتی ئەوەی خستەروو، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج خاوەنەکەی دانیشتوی ئەو گوندەیە و پیشەی دوکاندارە لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرتوە چوەتە ناو دوکانەکەی لەوکاتەدا فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان ئۆتۆمبێلەکەیان کردۆتە ئامانج.

ئەمە لەکاتێکدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بۆردوومانکراو بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لە دەستداو چەند کەسێکی تریش برنداربون هاوکات لە هەولێریش هێرش کرایە سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.


کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری