سەردێڕ:

مامۆستایانی وانە بێژ تا ڕۆژی یەکشەممە مۆڵەت بە حکومەت دەدەن

PM:02:46:20/09/2023

8748 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایانی وانە بێژ رایدەگەیەنن تائەوکاتەی حوکمەتی کاربەڕێکەری هەرێم داواکانمان جێبەجی نەکات بەردەوام دەبین لە بایکۆت کردن و ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن هاوکات مامۆستایانی قەزای کەلار خێمەیان هەڵداوەو ومامۆستایانی سلێمانیش هەڕەشەی هەڵدانی خێمەو بەردەوامی بایکۆت دەکەن.


مامۆستایانی وانە بێژ لە سلێمانی و رانیەو کەلار گردبونەوەو جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناچنەوە ناو ‌هۆڵەکانی خوێندن تائەوکاتەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم داواکاریەکانیان جێبەجێ دەکات.

مامۆستایانی وانە بێژ لە ئێستادا لە لەقەزای کەلار خێمەیان هەڵداوە و بڕیاریان داوە شەوان لەناو خێمە بەردەوم بن لە گردبونەوە، لەسلێمانیش مامۆستایان تا ڕۆژی یەک شەممە مۆڵەت بە حکومەتی کاربەڕێکەر دەدەن بۆ ئەوەیداوا کاریەکانیان جێبەجێ بکات و بە ڕەسمی بڕیاری دامەزراندیان بدرێت.

دەشڵێن ئەگەر داواکاریەکانمان جێبەجیێ نەکرێت لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە خێمە هەڵدەدەن و بەردەوام دەبن لە بایکۆت و ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن.

باسیان لەوەش کرد لە ئێستادا کەرتی پەروەردە پشت بە مامۆستای وانە بیژ دەبەستیت وئێمەش تەنیا داوای مافی خۆمان ئەکەین چونکە ماوەیەکی زۆرە خزمەت ئەکەین بەڵام ئەم خزمەتەمان بۆ هەژمارناکرێت.













گەلەری