سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک باکوری ڕۆژهەڵاتی لیبیا دەهەژێنێت

PM:01:21:20/09/2023

3040 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا ڕایگەیاند: بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٦ پلەی ڕێختەر شاری تەبروکی باکوری ڕۆژهەڵاتی لیبیای هەژاند هۆشداریش دەدرێت لە ڕودانی بومەلەرزەی گەورەتر.


ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوەو تێیدا هاتوە ئەمڕۆ چوار شەممە بومەلەرزەیەک بەگوری ٤.٦ پلەی ڕێختەر شاری تەبروکی باکوری ڕۆژهەڵاتی لیبیای هەژاند بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

ئاماژە بەوەشکراوە بەهۆی بونی درزێکی گەورە لەو ناوچانەدا کە بەدرزی عەزیزیە ناسراوە بوەتە هۆی ڕۆچونی زەوی ئەمەش هۆکارە بۆ رودانی بومە لەرزە و پێشبینی بومەلەرزەی گەورەتر.

لەڕاگەیێنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو ئەو ناوچانەی هەستیان بە بومەلەرزەکە کردوە نزیکەی ٥٠ کیلۆ مەتر لە لیبیاوە دورن، نزیکی کەناراوەکانی لیبیا بەهۆی بومەلەرزەکەوە وای کردوە کارەبای ئەو ناوچانە بۆ ماوەیەک کوژاوەتەوە.

ڕودانی ئەم بومەلەرزەیە لە کاتێکدایە کە لیبیا بەهۆی ڕوداوی زریانی دانیالەوە زیانی گیانی و ماددی گەورەی لێکەوتەوە بەتایبەت شاری دێرنە.













گەلەری