PM:12:03:20/09/2023
125192 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند؛ بەڵێندراوە یەکشەممەی داهاتوو بڕی ٧٠٠ ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم بنێردرێت ، وتیشی هەرکات پارەکە گەشتە هەرێم دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی کەوتووە؛ نوسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق ئاڕاستەی هەریەک لە بانکی رافیدەین و رەشید کراوە و بڕیارە تا رۆژی یەکشەممە ئەو ٧٠٠ ملیارە دینارە بگواسترێتەوە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
هاوکات هەر لەگەڵ گەشتنی ئەو پارەیە دەست بە دابەشکردنی
دەکرێت و ئەو کورتهێنانەی کە هەیەتی بە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوەو لە ماوەی کەمتر
لە ١٠رۆژدا موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم دابەش دەکرێت.
بە پێی زانیارییەکان، بڕی ئەو ٧٠٠ ملیارە لە یەک رۆژدا بە دوو گوژمە لە دوو بانکی جیاوازەوە
دەنێردرێت و دەبێت تەنها بۆ موچەی موچەخۆران خەرجبکرێت.
گۆران عەبدوڵا-بەغداد
هێرش قادر-هەولێر