سەردێڕ:

لێدوانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم

PM:10:21:19/09/2023

44880 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەم چەند رۆژەدا رێکارەکانی ناردنی پارە بۆ هەرێم تەواو دەبن و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووش پارە لەبەردەستی هەرێمدا دەبێت بۆ دابەشکردنی موچە.


رۆژی سێشەممە، نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند؛ لە ماوەی چەند رۆژێکدا رێکارەکانی ناردنی پارە لە بەغدادوە بۆ هەرێم تەواو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئەگەری زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو پارەیەی بەغداد دەگاتە دەستی حکومەتی هەرێم و دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

هاوکات، پێشەوا هاورامانی وتەبێژى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێم رایگەیاند، سبەى ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە و بۆ بڕیاردان لەسەر دابەشکردنى موچەش، چاوەڕێى پارەکەى بەغداد دەکەن.

بەپێ بڕیارەکەی عێراقیش بێت دەبێت لە سەرەتای مانگی ١٠دا بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم بنێردرێت و بەمەش دەبێت سەرەتای مانگی داهاتوو دابەشکردنی موچەی مانگی هەشتیش دەستپێبکات، چونکە حکومەتی عێراق بەو مەرجە پارەکەی ناردووە ٣٠ رۆژ جارێک موچە بدرێت، سەرەڕای ئەوەی هەرێم پارەی پێویستی لە داهاتی ناوخۆش بۆ موچە بەردەستە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، شاندی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سەردانی بەغدادیان کرد و داوایانکرد بەغداد بڕی ئەو پارەیەی بۆ موچەی هەرێم دەینێرێت لە ٥٠٠ ملیار دینارەوە بۆ ٨٠٠ ملیار دینار زیادی بکات و دواتر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم دا.


 













گەلەری