سەردێڕ:

دەربەندیخان؛ پێنج کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر دەکرێن

PM:01:03:19/09/2023

2104 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتوە، پێنج کەس بە تۆمەتی دزینی ژمارەیەک ماتۆڕسکیل لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیرکران.


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە شاری دەربەندیخان پێنج کەس بە تۆمەتی دزینی ژمارەیەک ماتۆڕسکیل لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان دەستگیرکران کە هەستاون بەئەنجامدانی کاری دزی .

بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکان دانیشتووی ناوچەی کەلارن و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٤٦ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.


بڕیار جاف- کەلار













گەلەری