سەردێڕ:

بۆبەشداریکردن لە کۆبونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سودانی دەگاتە نیویۆرک

PM:03:54:18/09/2023

3292 جار خوێندراوەتەوە

بە مەبەستی بەشداریکردن لە ٧٨هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەشتە نیویۆرک.


نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمرۆ بۆ بەشداریکردن لە ٧٨ هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگترتووەکان گەشتە نیویۆرک.

بڕیارە سودانی لەسەردانەکەی بۆ ئەمریکا وتاری عێراق لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش بكات.

گەشتەکەی سودانی بۆ نیویۆرک چانسی ئەوە بە عێراق دەدات کە پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی بەرەوپێشەوە ببات و پشتگیریی وپشتیوانی زیاتر لەو ڕوەوە بەدەست بێنێت.

٧٨هەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک پرسی گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە ئاسایشی جیهانی، مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی بەردەوام.













گەلەری