سەردێڕ:

بۆ دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی چین هاوکاری تورکیا دەکات

AM:08:52:18/09/2023

3124 جار خوێندراوەتەوە

چین هاوکاری تورکیا دەکات بۆ دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی و وەزیری وزەی تورکیاش دەڵێت" لەماوەیەکی زۆر کورتدا پڕۆژەکە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە"


وەنگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە کۆتایی مانگی تەموزدا بە سەردانێکی فەرمی گەشتە تورکیا و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.

لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا باسی پێشکەوتنی پەیوەندییە ئابورییەکانی ئەو دوو وڵاتەیان کرد.

دوابەدوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی چین، ڕۆژی پێنج شەممە،ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەکدار، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی چەند مانگێکی کەمدا چین و تورکیا دەگەنە رێککەوتنی یەکجاری بۆ دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆم لە وڵاتەکەیی و پڕۆژەکەش دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

وتیشی " تورکیا لە پێناو پاراستنی ژینگەکەی دەیەوێت ئەتۆم بکات جێگرەوەی سەرچاوەکانی تری وزە"

ئەمە لە کاتێکدایە، زیاتر لە دەیەیەکە تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم، یەکەم هەنگاویشی بۆ ساڵی ٢٠١٠ دەگەڕێتەوە، لەو ساڵەدا ڕێکەوتننامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی روسی واژۆ کرد و ئێستا بەشی یەکەمی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی بە کۆتا گەشتووە. هاوکات لە دیدار ئەم دواییانەی سەرۆکی تورکیا و روسیا، ڤلادمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا دڵنیایی لە هاوکاریکردنی تورکیا داوە بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژە ئەتۆمیەکانی.













گەلەری