PM:10:01:17/09/2023
22808 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان لە گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان بەغداد و هەرێم وەک ناردنی پارەی موچەی مانگانی داهاتوو بۆ هەرێم.
رۆژی یەکشەممە، ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆز ئەمریکا لە عێراق، لە راگەیەندرواێکیدا لە تۆڕی ئێکس باسی لەوەکرد، وەکو حکومەتی لە هەمبەر بڕیاری ناردنی بەشە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەی بودجە، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین.
دەشڵێت، "هیواخوازین لە
پێناو بەرژەوەندی عێراقییەکان و هێنانەکایەی رێکەوتنێکی ڕیشەیی ئەم جۆرە لە لێکتێگەشتن
و گفتوگۆیانە درێژە بخایەنن."
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ نوسینگەی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق رایگەیاند؛ بڕی دوو تڕیلۆن و١٠٠ ملیار دینار بە سێ گوژمەی جیا
دەنێردرێت بۆ هەرێم بۆ دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم کە لە مانگی ئەیلولەوە
دەست بە ناردنی ئەو پارەیە دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەمەی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا لەسەر ناردنی دوو تریلۆن ١٠٠ ملیار دینار بە
قەرز لە رێگەی بانکی رافیدەین و رەشید و تی بی ئایەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ
دابەشکردنی موچەی ئەمساڵ.
هاوکات، ئەو بڕە پارەیە لەگەڵ ئەو
پارەیەی مانگەکانی رابردوو بۆ هەرێم نێرداون لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ـی هەرێم دەبڕدرێت
و ئەگەر بودجەی هەرێمیش بەشی دانەوەی قەرزەکانی نەکات لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ـی
دەبڕدرێت.