PM:06:40:17/09/2023
4156 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی تیمی فریاگوزاری لیبیا رایگەیاند، شەپۆلی بەرزی دەریای دەرنە رێگرە لەوەی ئەو تەرمانەی لە دەریاکەدا دەریانبهێنن و بەشێکی زۆری تەرمەکانیش شیبوونەتەوە و ئاوساون. دەشڵێت، " دەرهێنانیان پێویستمان بە پسپۆڕی تایبەتە".
رۆژی یەکشەممە، بەدرەدین تومی سەرۆکی تیمی فریاگوزاری لیبیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، بەشێکی زۆری ئەو تەرمانەی لە دەریای دەرنەدا هەن شیبوونەتەوە و بۆ دەرهێنانیان پێویستیان بە پسپۆڕی تایبەتە.
بەهۆی زیارانی دانیاڵ لە نیبیا ١١ هەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان
لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بێسەروشوێن بوون و نەتەوە یەکگرتووەکانیش سندوقێکی
هاوکاری بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لیبا داناوە و داوای لە وڵاتان کرد هاوکاری لیبیا
بکەن.
رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو، زریانی دانیاڵ کە بەشێکی ئەوروپای
گرتبووەوە گەیشتە لیبیا و پێشبینیش دەکرا بگاتە میسر.