سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەوە

PM:05:40:17/09/2023

50492 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەو مەرجە رەزامەندی لەسەر ناردنی پارە داوە کە هەموو ٣٠ رۆژ جارێک موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبکرێت.


رۆژی یەکشەممە، بەڵگەنامەیەکی تایبەت دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە تێیدا هاتووە، حکومەتی ناوەندی بڕی دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بۆ سێ مانگ لەلایەن بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە بۆ هەرێم دەنێرن بۆ دابەشکردنی موچە.

لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو بڕە پارەیەدوای وربینیکردن لە لیستی موچە خۆران و فەرمانبەرانی هەرێمدا دەنێردرێت.

دوێنێ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، بەغدا بەو مەرجە پارە بۆ هەرێم دەنێرێت کە پارەکە بۆ موچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت.
لەبارەی چۆنییەتی بەکارهێنانی ئەو پارەیەش، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەکرێت ئەو بڕە پارەیە بۆ موچەی مانگەکانی حەوت و هەشت و نۆ بێت و دواتر دوای ناردنی زانیارییەکان لە لایەن هەرێمەوە بۆ بەغداد ، موچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ بنێردرێت.



 













گەلەری