AM:11:28:17/09/2023
21544 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە سبەی لیستی مانگی ئەیلول بۆ هاوپەیمانان بنێردرێت و بەمەش دەبێتە دوو مووچە کە حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەردا گرتووە و دابەشی ناکات.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی لیستی مانگی ٩ ی لیوا هاوبەشەکان دەدرێت بە هاوپەیمانان و بەوپێیەش دوو مووچەی لیوا هاوبەشەکان ئامادە دەبێت لای حکومەتی کاربەڕێکەر کە تا ئێستا دابەش نەکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ١٨ی مانگی رابردوو وەزارەتی پێشمەرگە
لیستی مانگی ئابی پێشکەش بە هاوپەیمانان کرد و ٢٢ی مانگ پارەی لیوا هاوبەشەکانیان
نارد بەڵام تا ئێستا دابەش نەکراوە.
هاوکات، هۆکاری دابەشنەکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان بۆ دابەشنەکردنی
موچەی فەرمانبەرانی تری هەرێم دەگەڕێتەوە.
لەماوەی رابردوودا، لیوا هاوبەشەکان مانگانە لە ١٨ تا ٢٢ی هەر مانگێک موچەیان وەردەگرت بەڵام تائێستا موچەکانیان دابەش نەکراوە.
هێرش قادر- هەولێر