سەردێڕ:

ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا زیاد دەکات

AM:10:28:17/09/2023

3720 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان: قوربانیان بەهۆی لافەوەکەی دێرنەی ڕۆژهەڵاتی لیبیا گەیشتە ١١هەزارو ٣٠٠کەس کە نزیکەی ١٧٠ کەس لە دەرەوەی شارەکە بونەتە قوربانی و ٥٥منداڵیش ژەهراوی بون .


ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردوە ژمارەی قوربانیان بەهۆی لافەوەکەی دێرنەی ڕۆژهەڵاتی لیبیا گەیشتە ١٠هەزارو ١٠٠کەس و لەدەرەوەی ئەوشارەش ژمارەی قوربانەکان گەشتە ١٧٠ کەس کە تێیدا نزیکەی ٥٥ منداڵ بەهۆی خواردنی ئاوی پیسەوە ژەهراوی بون.

ڕێکخراوەکە باسی لەوەش کردوە پیشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرز بێتەوە و گەڕانی تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن بەدوای دۆزینەوەی قوربانیەکان.

زریانی دانیال کە لە بەشی ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست کاریگەر بووە لە رۆژهەڵاتی وڵاتی لیبیا بووە هۆی هەڵسانی لافاو لە شارەکانی دێرنەو بنغازی و بەیدە و مەرج و سوسە و دەرنە.













گەلەری