سەردێڕ:

ناشناڵ جیۆگرافیک: عێراق هاوشێوەی شاری دێرنەی لیبیا لەمەترسیدایە

PM:10:31:16/09/2023

8508 جار خوێندراوەتەوە

داڕمانی بەنداوی موسڵ هاوشێوەی شاری دێرنەی لیبیا مەترسی لەسەر عێراق دروستکردووە و لە ئەگەری روخانی ئەو بەنداوە تەنها لە ماوەی کاتژمێرێکدا یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس نوقمی ئاو دەبن.


بەپێی راپۆرتێکی ناشناڵ جیۆگرافیک، ئەگەر بەنداوی موسڵ توشی داڕمان بێت ئەوا، لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا نزیکەی ٢١ مەتر ئاو بەرز دەبێتەوە و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی عێراقی کە لە کەنارەکانی ڕووباری دیجلەدا دەژین.

مایکل دانتی شارەزای شوێنەوارناسی لە زانکۆی بۆستن ئاماژەی بەوەکرد، ئەستەمە بتوانین خەمڵاندنێکی دیکە بۆ داڕمانی بەنداوی موسڵ بدۆزینەوە، جگە لەوەی کە هەزاران هاوڵاتی و چەند شوێنەوارێکی گرنگ ژێر ئاو دەکەون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ناشناڵ جیۆگرافیک، بەنداوی موسڵ گەورەترین کۆگای ئاوی عێراقە، لە دوای داگیرکردنی شاری موسڵ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەربەست لە بەردەم نۆژەنکردنەوەی ئەو بەنداوە دروستبوو و لەساڵی ٢٠٠٦یش بەنداوی موسڵ بە مەترسیدارترین بەنداو لەلایەن ئەندازیارانی سوپای ئەمریکاوە ناسێنرا .

درێژی ئەو بەنداوە ١١٣کیلۆمەترە و پانیەکەی سێ کیلۆ مەترە لەدوای تەواوبوونی دروستکردنی بەنداوەکە لە ساڵی ١٩٨٤، حکومەتی عێراق هەوڵی بەهێزکردنی بناغەکەی داوە بە بەکار هێنانی مادەیەکی کە هاوشێوەی چیمەنتۆ بوە بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی لە بنی بەنداوەکەدا دروست بووە.













گەلەری