سەردێڕ:

سەرۆکایەتی میسر موچەی فەرمانبەرەکانی وڵاتەکە زیاد دەکات

PM:09:26:16/09/2023

2628 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد فەهمی وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری میسر رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکایەتی میسڕ، کەمترین موچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکە لە ١١٣ دۆلارەوە بۆ ١٢٩ دۆلار زیاد دەکرێت، رێژەی دەرماڵەی هەموو فەرمانبەرانیش بەرزدەکرێتەوە و ١١ ملیۆن هاوڵاتی میسر لێی سوودمەند دەبن.


ئەحمەد فەهمی وتیشی، کەمترین دەرماڵەی فەرمانبەرانی حکومی لە ٩.٧١ دۆلارەوە بۆ ١٩.٤٢ دۆلار زیاد دەکرێت و چەند رێکارێکی دیکەش بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی میسر دەگیرێتە بەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە بڕیاری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر، کەمترین موچەی فەرمانبەرانی حکومی لە ١١٣ دۆلارەوە بۆ ١٢٩ دۆلار زیاد دەکرێت.

بڕیارە، لێخۆشبونی باج بۆ ٢٥٪ بۆ هەموو فەرمانبەرە حکومییەکان و دەستە ئابورییەکان بەزربکرێتەوە، هاوکات پشكی " الاستثنائية"ی موچە بە رێژەی ١٠ دۆلار زیاددەکرێت، نزیکەی ١١ ملیۆن هاوڵاتی میسری لەو بڕیارانە سوودمەند دەبن.













گەلەری