سەردێڕ:

١٨ کارمەندی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی لە ئەفغانستان دەستگیرکران

PM:07:56:16/09/2023

2652 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی نوێنەرایەتی هاوکاری نێودەوڵەتی رایگەیاند، ١٨ کارمەندی رێکخراوەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تاڵیبانەوە لە شاری غور دەستگیرکراون و براون بۆ کابوڵی پایتەخت و هۆکاری دەستگیرکردنەکەشیان روون نییە.


رێکخراوی نوێنەرایەتی هاوکاری نێودەوڵەتی رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە ئەفغانستان ١٨ کارمەندی رێکخراوەکەیان دەستگیرکردووە یەکێکیان ئەفغانی نییە و سەرجەمیان لە ئۆفیسەکەیان لە پارێزگای غور لە ناوەڕاستی ئەفغانستان ڕفێنراون و گواستراونەتەوە بۆ کابولی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هیچ زانیارییەکیان نییە لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ستافەکەیان کراوە، هەربۆیە ناتوانن لێدوان لەسەر دۆخی ئێستا بدەن.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی تاڵیبانیش هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە دەستگیرکردنی کارمەندەکانی ئەو رێکخراوە نەداوە.

نوێنەرایەتی هاوکاری نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٦٦ەوە لە ئەفغانستان کاردەکات، لە سەرەتادا ئەو رێکخراوە لە بواری چاودێری تەندروستی چاو کاری دەکرد، دواتر فراوان بوو و بووە رێکخراوێکی چاودێری تەندروستی گشتی.

لە دوای مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢١ لەو کاتەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەسەڵاتی گرتەوە دەست، ژمارەیەک کارمەندی بیانی رێکخراوە جیهانییەکان لەو وڵاتە دەستگیرکراون و تەنها لە مانگی رابردوو نزیکەی ١٨ کارمەندی رێکخراوە جیهانییەکان دەستگیرکراون.













گەلەری