سەردێڕ:

تورکیا لە داگای پاریس سکاڵا لەسەر عێراق تۆمار دەکات

PM:07:36:16/09/2023

3532 جار خوێندراوەتەوە

تورکیا بۆ ئەوەی بڕی ١.٤ ملیار دۆلارە قەرەبووەکە لەسەر شانی خۆی لابدات، لە دادگای پاریس سکاڵای لە دژی عێراق تۆمارکردووە و وەزیری وزەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، "پێویستە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانمان بکەین."


ماڵپەڕی "میدڵ ئیست ئای" لە زاری بەرپرسێکی تورکیاوە بڵاویکردەوە، تورکیا لە ژوری نابژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس سکاڵای لە دژی عێراق تۆمارکردوە لەسەر دۆسیەی بڕی ئەو ١.٤ ملیار دۆلارەی دەبێت وەکو قەرەبو بیداتەوە.

پێشتریش ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەکدار وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاندبوو، دەیانتوانی لەگەڵ عێراق لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم بگەیەنە چارەسەرێک، بەڵام عێراق رێکاریی یاسایی گرتەبەر، پێویستە ئەوانیش پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانیان بکەن، بۆیە سکاڵا لە دژی عێراق لە دادگای پاریس تۆمار دەکەن.

هاوکات، روون نییە تورکیا دەیەوێت لەرێگەی ئەو سکاڵایەوە تەواوی قەرەبووەکە لەسەر شانی خۆی لابدات، یان تەنها بەشێکی.

لە دوای دەرچونی بڕیاری نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، بڕی ١.٤ ملیار دۆلاری وەک قەرەبوو بۆ عێراق بەسەر تورکیا لەلایەن ژوری ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە سەپێندرا.

دواتر لە مانگی نیسان، عیراق بۆ ئەوەی ئەو بڕە قەرەبووە وەربگرێتەوە سکاڵای لە دژی تورکیا لە دادگای ئەمریکا تۆمارکرد، ئەمەش بەرپرسانی ئەمریکای توڕە کرد و بەلێنیان دا کە عێراق باجەکەی بدات.













گەلەری