سەردێڕ:

ئەردۆغان: هەوڵەکانمان بۆ پەیوەندیکردن بە یەکێتی ئەوروپا بەردەوام نابێت

PM:06:21:16/09/2023

3016 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا بیر لەوە دەکاتەوە کۆتایی بە هەوڵەکانی بۆ پەیوەندیکردن بە یەکێتی ئەوروپا بهێنێت، چونکە ئەوروپا هەوڵی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتەکەیان دەدات.


رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، رەنگە لە هەوڵەکانیان بۆ پەیوەندیکردن بە یەکێتی ئەوروپا پاشگەزببنەوە و کۆتایی بە دانوستان و هەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی پەیوەندیکردن بە یەکێتی ئەوروپا لە بارودۆخی ئێستادا ناتوانرێت بەردەوامی پێبدرێت، لەلایەکی دیکەشەوە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەوڵی پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا دەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکە دەکەن و ئەگەر ناچاربوون، ئەوا رێرەوی پەیوەندی کردن بە یەکێتی ئەوروپا جیا دەکەنەوە، هەوڵەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.

لە ساڵی ١٩٩٩ەوە تورکیا داوای کردوە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستی کرد بە گفتوگۆکانی پەیوەست بەو بابەتە و بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١٨ دانوستانەکانی بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا راگیران.

هاوکات،لە دوای هەوڵی کودەتاکەی مانگی تەمموزی ٢٠١٦ لە تورکیا پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و یەکێتی ئەوروپا ئاڵۆز بووە.













گەلەری