نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دەستیانکردووە کۆکردنەوەی هاوکاری خێرخوازی بۆ دابینکردنی ٧١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بۆ رزگاربووانی زریانەکەی لیبی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دەستیان بە کۆکردنەوەی هاوکاری خێرخوازی کردووە و دەیانەوێت لە سێ مانگی داهاتوودا ٧١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بۆ رزگاربووانی زریانەکەی لیبیا کۆبکەنەوە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی
پێداویستییەکانی نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس بەکاردەهێندرێت کە ئەگەر هاوکاری نەکرێن
رەنگە گیان لەدەستبدەن.
لەبارەی ژمارەی گیانلەدەستدانیشەوە نەتەوە
یەکگرتووەکان دەڵیت، نیگەرانییان هەیە کە ئەگەر هاوکاری پێویست لە کاتی خۆیدا
نەگەیەندرێت بە رزگاربوانی زریانەکەی لیبیا رەنگە ژمارەی گیانلەدەستدان زیاد بکات.
ئەمڕۆ، مانگی سوری
لیبیا رایگەیاند، بەهۆی زریانی دانیاڵەوە لە لیبیا ١١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
و ٢٠ هەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.دەشڵێت، "بەهۆی لافاوەوە مین لە ناوچە مێنڕێژکراوەکانەوە
گواستراوەتەو بۆ ناوچە خاوێنەکان لە مین."
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی
تەندروستی جیهانیش لەوبارەیەوە دەڵێت، رێکخراوەکە دوو ملیۆن دۆلاری لە سندوقی
فریاکەوتنی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی قوربانیانی لافاو لە لیبیا دابین دەکات.
لە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە
زریانی دانیاڵ کە بەشێک لە ئەوروپاشی گرتبووەوە گەیشتە لیبیا.