PM:12:35:14/09/2023
2164 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی بایکۆتکردنی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار ٢٥ نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە رەوانەی ماڵەکانی خۆیان کران.
رۆژی پێنجشەممە، کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا بۆ نەخۆشیە گواستراوەکان لە کەلار بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتیان راگەیاند؛ ٢٥ نەخۆش لە نەخۆشخانەکە مابوونەوە سەرجەمیان نێردرانەوە ماڵەوە بەهۆی بایکۆتکردنی کارمەندانەوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دەبوو ئەو ٢٥ نەخۆشە لە نەخۆشخانەکەدا
بمێننەوە بەڵام بەهۆی بایکۆتکردنی دەوام لە لایەن کارمەندانی نەخۆشخانەکەوە سەرجامیان
نێردرانەوە ماڵەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، بەڕێوەبەری
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تەواوی
بنکە تەندروستیەکان بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە تەنها چەند بنکەیەکی تەندروستی نەبێت
کە نەخۆشی هەستیاریان تێدایە.
بریارجاف - کەلار