سەردێڕ:

شاندەکەی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر موچە گەشتنە بەغداد

AM:11:11:14/09/2023

11828 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی بۆتاوتوێکردنی دۆسیەی موچە و کێشه هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند گەشتنە بەغداد .


شاندەکە پێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی هەرێم.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دوێنێ رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و شاندێکی هەرێم بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەردانی بەغداد دەکات.













گەلەری