نوسەر و راگەیەندکارێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە لایەن حزبە دەسەڵاتدارەکانی وایکردوە کە هەرێمی کوردستان لای ئەمریکا لەپێگەیەکی بەهێزەوە بەرەو لاوازی بڕوات.
رۆژی چوارشەممە، هۆشیار عەبدوڵا نوسەر و راگەیاندکار لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پەیامەی کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ سەرۆکی ئەمریکای ناردووە ناوەڕۆکی ئاشبەتاڵێکی سیاسی گەورەیە ئەمەش شکستی دەسەڵات دەردەخات لەماوەی ٣٠ ساڵی حوکمڕانیدا.
وتیشی، پێشتر ئەمریکا نامەی بۆ سەرۆکی
پێشووی هەرێم ناردوە و داوای لێکردوە ریفراندۆم ئەنجام نەدات، بەڵامدەسەڵاتدارانی هەرێم پەیامەکەی
ئەمریکایان بەبێ وەڵام بەجێهێشت و ریفراندۆمیان کرد و بەو هۆیەشەوە هەڵوێستی ئەمریکا
بەرامبەر هەرێم گۆڕاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پارتی لەهەموو کەس
باشتر دەیزانی ئەو ریفراندۆمە نایانگەیەنێت بە ئەنجام و هەرێم باجی هەڵەکانی حزبە
دەسەڵاتدارەکان دەدات بەرامبەر ئەمریکا.
باسی لەوەشکرد، ئەمریکا پێی وایە ئەو دەسەڵاتەی
پارتی و یەکێتی هەیانە و کاری پێدەکەن بە کەڵکی کارپێکردن نایەت لە عێراق و بەو
هۆکارەش دەستی هەیە لە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە بەغدا.
لەبارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێمیشەوە
هۆشیار عەبدوڵا ئەوەی خستەڕوو، نەوتی هەرێم تا ئێستا رادەستی بەغداد نەکراوە و هەرێم
دەیەوێت خۆی بازرگانی بە نەوتەکەیەوە بکات لە کاتێکدا حزبەکانی دەسەڵات لە ڕێگەی تەنکەرەوە
نەوتی هەرێم بەقاچاخ دەفرۆشن و هەرێم وەک بەشێک لە تورکیا مامەڵە دەکات نەک بە شێک
لە بەغداد.
لەبارەی نەناردنی ۆشکی هەرێمیشەوە رایگەیاند،
پێشتر بەغداد پارەی بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام
هەرێم ئەو کاتەش نەوتی رادەستی بەغداد نەدەکرد لە کاتێکدا وا رێکەوتون رۆژانە بڕی٢٥٠
هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەغداد بنێرن.