سەردێڕ:

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کۆتا هۆشداری دەداتە حکومەت

PM:03:22:13/09/2023

6928 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند؛ ئەگەر لەهەفتەی داهاتودا موچە دابەشنەکرێت و شایستە داراییەکانیان وەرنەگرن ئەوە خۆپیشاندان دەکەن، وتیشی ، داوا لە وەزیری تەندروستی عێراق دەکەن بۆ دەستەبەری مافەکانیان .


هاوژین عوسمان بەڕێوەبەری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تەواوی بنکە تەندروستیەکان بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە تەنها چەند بنکەیەکی تەندروستی نەبێت کە نەخۆشی هەستیاریان تێدایە.

ئاماژەی بەوەکرد، گەر تا هەفتەی داهاتوو موچە دابەش نەکرێت ئەوە ڕێکاری تردەگرنەبەر و خۆپیشاندان دەکەن ، وتیشی ، بەردەوام دەبن لە بایکۆت تا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن و دەیانەوێت موچەی هەردوو مانگەکەش لەیەک کاتدا وەربگرن .

ئەوەشی خستەڕوو، کاربۆ ئەوەدەکەن لە هەفتەی داهاتودا لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق کۆببنەوە،وتیشی،گەر هیچ هیوایەک نەبێت بۆ وەرگرتنی موچەی هەردوو مانگەکە پێکەوە ئەوە موچەی مانگی ئەیلول بەتەنها وەرناگرن .

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا هاوژین عوسمان بەڕێوەبەری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ١٦٦ بنکەی تەندروستی بەهۆی خەرجنەکردنی دەرماڵەوە داخراون ،ئەوەشی نەشاردەوە لەگەڵ نوێنەری پزیشکاندا ڕێککەوتون کە ٪٩٠ـی کەرتی تەندروستی پەکبخەن تەنها چەند نەخۆشخانەیەک نەبێت کە نەخۆشی هەستیاریان تێدایە.













گەلەری