PM:02:22:13/09/2023
17892 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سەرۆک وەزیران و شاندێکی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن و کۆبونەوە لەگەڵ لایەنی عێراقی سەردانی بەغداد دەکەن.
رۆژی چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، بە مەبەستی گفتوگۆکردن و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغداد مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
حکومەتی کاربەڕێکەر مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێم
وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق مافی ئەوەیان هەیە شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا
مووچەیان پێبدرێت.
باسی لەوەشکردوە،
حکومەتی کاربەڕێکەر پابەندی ڕێککەوتنەکانە
لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیران و شاندی هەرێمیش ئاماژەیە بۆ نیەت
پاکی حکومەت بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لەڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان،
بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.