PM:12:22:13/09/2023
1936 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی کەوتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کرێکارێک لە کاتی کارکردن بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە شاری هەولێر بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە دۆخی یەکێکیان ناجێگیرە.
پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی پەڕینەوە میکسەرێک بەسەر تۆڕی کارەباکەدا رووداوەکە
روویداوە.
بەپێی زانیارییەکان،
کرێکارەکان کارمەندی کۆمپانیایەکی کۆنکرێتن و دانیشتووی هەولێرن.
رزگار کۆچەر- هەولێر