سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: تائێستا ١٧ نوسراومان بۆ بە پارێزگابوونى هەڵەبجە کردووە

AM:09:29:13/09/2023

3676 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدات. دەشڵێت، " تائێستا ١٧ نوسراوى فەرمیمان بۆ بە پارێزگابوونى هەڵەبجە کردووە."


رۆژی چوارشەممە، ئاریان تاوگۆزى پەرلەمانتارى عێراق لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکى خۆى رایگەیاند، دواى ١٧ نوسراوی فەرمی و هەوڵیان بۆ ناساندنى هەڵەبجە وەک پارێزگایەکى سەربەخۆ، بڕیارە دەنگ لەسەر ئەو پرسە بدرێت و بەفەرمى هەڵەبجە ببێتە پارێزگا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، عێراق دەبێتە ١٩ پارێزگا و هەرێمی کوردستانیش بە فەرمی دەبێتە چوار پارێزگا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەى رابردوودا و لەسەر داواى نەوەى نوێ، عێراق دەروازەی سازانى لەسنورى هەڵەبجە بەفەرمى کردەوە و بەوەش هەلى کارى زیاتر دەستبەربووە و بوارى جوڵەى بازرگانیش لەو سنورە فراوانتربووە.













گەلەری