سەرۆکی لیبیا رایگەیاند، بەهۆی ئەو لافاو و زریانە بەهێزەی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەوە تا ئێستا چەندین تەرم ژێرئاو کەوتوون و بێسەروشوێنن.
رۆژی سێشەممە، عەبدولحەمید دەبەیبە سەرۆکی لیبیا رایگەیاند، بەوپێیەی چەندین تەرم بەهۆی لافاو و زریانە بەهێزەکە ژێرئاو کەوتون ناتوانن بە شێوەیەکی فەرمی ژمارەی قوربانییەکان رابگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەن بۆ ناردنی هەموو
جۆرە هاوکارییەک بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکە لە وڵاتەکەدا و بەدواداچوون بۆ ئەو کەمترخەمییانە
دەکەن کە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی گیانلەدەستدان.
تاریق ڕەمەزان، بەرپرس لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی
مانگی سوور رایگەیاند؛ ژمارەی گیان لەدەستدان زۆرە و بە هەزاران کەس دەخەمڵێندرێت
جگە لەوەی ١٠ هەزار کەس بێسەروشوێنن.
پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی لیبیا
رایگەیاند؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی زریانی دانیاڵەوە لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە
بۆ پێنج هەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبوەتەوە و ١٠ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.
رۆژی دوشەممە، میدیا عەرەبییەکان لە زاری
بەرپرسانی لیبیاوە بڵاویانکردەوە، زریانی بەهێزی دانیاڵ بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەو
وڵاتەدا تێپەڕ دەبێت و زیانێکی زۆری بە سروشتی وڵاتەکە گەیاندووە.