PM:11:03:12/09/2023
29324 جار خوێندراوەتەوە
پێگەی ئەلمۆنیتۆر بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم نامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەمریکا ناردووە و تێیدا باسی لەوەکردووە کە دۆخی ئابووری و سیاسی هەرێم خوێنی لێدەچۆڕێت و قەوارەی هەرێم لە مەترسیدایە.
پێگەی ئەلمۆنیتۆر بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم نامەیەکی بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ناردووە و هۆشداری هەرەسهێنانی دەسەڵاتی هەرێمی بە سەرۆکی ئەمریکا داوە و داوای هاوکاری کردووە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم.
پێگەکە ئاشکراشی کردووە،رۆژی سێی ئەم مانگە مەسرور بارزانی نامەیەکی بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ناردووە
و داوای هاوکاری بەپەلەی لێکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای نێوان بەغدا و
هەرێم و داوای دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکاشی کردووە.
مەسرور بارزانی لە نامەکەشدا نوسیویەتی، "ئێستا لە قۆاغێکدان کە قەوارەی
هەرێم مەترسی هەرەسهێنانی لەسەرە و دۆخی ئابووری و سیاسی هەرێم داڕماوە و ئەگەر کێشەکان
چارەسەر نەکرێن، ئەگەری هەیە دەسەڵاتی هەرێم توشی هەرەس ببێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی ١٠ رۆژە مەسرور بارزانی ئەو نامەیەی ئاڕاستەی
سەرۆکی ئەمریکا کردووە، بەڵام تا ئێستا کارگێڕی حکومەتەکەی بایدن بە فەرمی وەڵامی
نامەکەی مەسرور بارزانی نەداوەتەوە.