سەردێڕ:

لە سلێمانی تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ دەکرێت

PM:10:13:12/09/2023

4808 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند: لەبەر دەرکی سەرا دوو کەس تەقەیان لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ کردووە. دەشڵێت، "هیچ کەسێک بریندار نەبووە."


رۆژی سێشەممە، چاوگێک لە پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە بەردەرکی سەرای سلێمانی کەسێک تەقەی لە پۆلیسی هاتووچۆ کردووە و دەستگیرکراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بە جۆرێک بووە ئەو کەسە بەهۆی پێشێلی یاساکانی هاتوچۆوە راگیراوە و دواتر تەقەی لە مەفرەزەی پۆلیسی هاتووچۆ کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش تەقەکردن و دروستبوونی پشێوی هاوڕێیەکی ئەو کەسەش هاتووە و تەقەی لە پۆلسی هاتووچۆ کردووە.

دەشڵێت، ئەو دوو کەسە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.


کارزان تاریق- سلێمانی

 













گەلەری