سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە یۆنان شەش کەس کوژران کە گوماندەکرێت کورد بن

PM:06:29:12/09/2023

15364 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە گوندێکی نزیک ئەسینای پایتەختی یۆنان شەش کەس کوژران، میدیاکانی ئەو وڵاتەش بڵاویانکردەوە، گومان دەکەن ئەو کەسانەی کوژراون کورد بن.


رۆژی سێشەممە، پۆلیسی یۆنان بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گوندێکی هەرێمی ئەتیکای نزیک ئەسینای پایتەخت، شەش کەس کوژراون و تا ئێستاش هیچ زانیارییەکیان لەبارەی قوربانییەکانەوە نییە، بەوپێیەی بەڵگەنامەی ساختەیان پێبووە.

ڕاشیگەیاند، قوربانییەکان هیچ پێشینەیەکی تاوانیان نەبووە و ناشزانرێت هۆکاری کوژرانیان چی بووە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە بەردەوام دەبن.

هاوکات، میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە، ئەو کەسانەی کوژراون تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٥ ساڵدایە و ڕەگەزنامەی ساختەی تورکی و ئەلبانی و فەڕەنسیان پێبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، قوربانییەکان لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا چوونەتە یۆنان و گومان دەکرێت کە کورد بن، بەڵام تا ئێستا ناسنامەیان یەکلایی نەکراوەتەوە.













گەلەری