PM:02:13:12/09/2023
15692 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، بکوژی ئەو سێ هاوڵاتییەی لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی راپەڕین کوژران، دەستگیرکرا.
رۆژی سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویان کردەوە، پاش ئەوەی شەوی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو سێ هاوڵاتی لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری قەلادزێی سەر بە ئیدارەی راپەڕین کوژران و بە هاوبەشی هێزەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ئاسایشی ڕاپەڕین رێکارە یاساییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکرد توانرا بکوژەکە دەستگیر بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە،
لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لەڕێگەی کامێراکانی
چاودێریکردن ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرا کرا و دەرکەوت دوای ئەنجام دانی تاوانی کوشتنەکە
تۆمەتبارەکە هەڵاتووە بۆ سنوری کۆڕێی سەربە قەزای شەقڵاوە ولە ماڵێکدا خۆی حەشار
داوە و لەدوای دیاریکردنی شوێنەکەی هێزەکانی پۆلیسی راپەڕین و هیزەکانی ئاسایشی
راپەڕین چونە شوێنەکە و دەستگیریان کرد.
شەوی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو سێ هاوڵاتی لە شاری قەڵادزێ لە روداوێکی تەقەکردندا
کوژران.