PM:12:29:12/09/2023
9036 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی ڕاگەیاند، بەهۆی پێنەدانی موچەوە پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە بایکۆتی دەوام دەکەن ، وتیشی نەخۆشخانەکە لەبەردەم داخستندایە.
دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان ناسراو بە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی راگەیاند بەهۆی پێنەدانی موچەوە تا ئێستا چەند جارێک هۆشداری دراوەتە حکومەت بەڵام داواکارییەکانیان پشتگوێ خراوە بۆیە ناچارن بایکۆت بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی سەردانی نەخۆشخانەکە بارودۆخی دەرونی پزیشکان و
کارمەندانی تەندروستی رەچاوبکەن .
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە
وتیشی ، پزیشکانی گەنج و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی جگە لە موچە هیچ سەرچاوەیەکی
تری داهاتیان نییە .
لە یەک دوو رۆژی
رابردوشدا بەهۆی بێباکیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە
، کە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کردووە و بەهۆی پێنەدانی
موچەی مانگەکانی شەش و حەوتەوە ١٦٦ بنکەی تەندروستی داخراون.