سەردێڕ:

ئەو بومەلەرزەیەی لە مەغریب رویداوە هێزی ٣٢ بۆمبی ئەتۆمی هەیە

AM:11:06:12/09/2023

12312 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری جیۆلۆجی رایگەیاند:ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەی کە لە باشووری ڕۆژئاوای شاری مەراکشەوە رویداوە گوڕەکەی گەیشتووەتە نزیکەی ٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر کە یەکسانە بە هێزی تەقینەوەی ٣٢ بۆمبی ئەتۆمی .


ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی لەزاری بیل ماکگوایر مامۆستای فیزیا لەزانکۆی لەندەن بڵاویکردەوە چەندان بومەلەرزەی بەهێز رویداوە هەزاران کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە بەڵام ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی هەینی لە باشووری ڕۆژئاوای شاری مەراکش بە گوڕی ٦.٨ پلەی رێختەر روویدا هەمان هێزی ٣٠ بۆمبی ئەتۆمی هەبو کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا لە شاری هێرۆشیمای دا.

بەدر سەفراوی مامۆستای کۆلێژی جیۆلۆجی لەزانکۆی مۆلای ئیسماعیل رایگەیاندوە ئەوزنجیرە بومەلەرزەی کە لە باشووری ڕۆژئاوای شاری مەراکش رویداوە گوڕەکەی گەشتووەتە نزیکەی ٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر کە یەکسانە بە هێزی تەقینەوەی ٣٢ بۆمبی ئەتۆمی.













گەلەری