سەردێڕ:

عێراق: ١٠٠٪ـی بەشێکی پرۆژەی بەندەری فاو تەواو بووە

PM:10:51:11/09/2023

4468 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گشتی بەندەرەکان لە عێراق رایگەیاند؛ بەشێک لە پرۆژەی بەندەری گەورەی فاو بە رێژەی ١٠٠٪ تەواو بووە چەند بەشێکی دیکەشی لە قۆناغی کۆتایی دان.


رۆژی دووشەممە، فەرحان فارتوسی بەرێوبەری گشتی کۆمپانیای بەندەرەکان رایگەیاند؛ کارکردن لە بەشی ژمارەی دوو لە دەرچەی ژمارە یەک لە بەندەری فاو گەشتۆتە رێژەی ١٠٠٪ و بەشی ژمارە دوو بە ریژەی ٧٥٪ تەواو کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، توند و تۆڵکردنی بەشی ژمارە دوو تەواو بووە و چاوەڕوانی پشکنین و تاقیکردنەوەین لەلایەن راوێژکارێکی ئیتاڵیەوە.

باسی لەوەشکرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوکار و پاڵپشتی تایبەتی پڕۆژەی بەندەری فاوە جگە لە پاڵپشتی وەزیری گواستنەوە بۆ پرۆژەکە.

بەندەری فاو دەبێتە رێڕەوێکی گرنگ بۆ گواستنەوەی کەلوپەل لە نێوان ئەوروپا و رۆژهەڵات لە عێراقەوە.













گەلەری