PM:10:31:10/09/2023
6544 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانەکەی بۆ بەغدا دواخستووە چونکە نایەوێت لەسەر پرسی هەناردەی نەوت و ئاوی دیجلە و فورات گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بکات، بەڵکو دەیەوێت تەنها ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پرسی پەکەکە تاوتوێ بکات.
چاوگێکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هۆکاری دواخستنی سەردانەکەی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تورکیا دەیەوێت تەنها لەسەر پرسی بوونی شەڕڤانانی پەکەکە لە هەرێم و ئاڵوگۆڕی بازرگانی گفتوگۆ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تورکیا نایەوێت
لەسەر پرسی کێشەی ئاو و هەروەها پرسی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە
گفتوگۆ بکات ئەمەش بووەتە هۆی دواخستنی سەردانەکەی تورکیا بۆ عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، فوئاد حسێنی وەزیری
دەرەوەی عێراق بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای کرد بۆ
درێژەدان بە گفتوگۆکان.