سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند؛ ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-١٦ی بە تورکیا پەیوەست دەکات بە رازیکردنی ئەو وڵاتە لە بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ و دەشڵێت، "بڕیاری بە ئەندامبوونی ناتۆ تەنها بە دەست من نییە"
رۆژی یەکشەممە، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند؛ ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-١٦ بە تورکیا رەزامەندی ئەو ئەوان وەربگرێت بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتی سوید لە ناتۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، جۆبایدن
سەرۆکی ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-١٦ی بەستەوە بە رازیبوونی تورکیا لە بەئەندامبوونی
سوید لە ناتۆ، ئەمەش تورکیا نیگەران دەکات.
ئەردۆغان دەڵێت، "ناتوانم
بەشێوەیەکی تاک لایەنە بڕیاربدەم لە بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ تاوەکو پەرلەمانی
وڵات ئەو بریارە پەسەند نەکات."
هەفتەی رابردوو، تۆبیاس بیلسترۆم،
وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی ئامادەیە پەیوەندی بە ناتۆوە بکات، چاوەڕێی
ئەوە دەکات تورکیا پرۆسەی پەسەندکردنی داواکارییەکەی دەستپێبکات.
ساڵی ڕابردوو سوید داوای بەشداریکردنی
لە هاوپەیمانی بەرگریدا کرد، بەڵام تورکیا و هەنگاریا تا ئێستا بەو داوایە ڕازی نەبوون.