سەردێڕ:

بە هەماهەنگی ئێران و عێراق کۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبون بەرێوەدەچێت

PM:06:04:10/09/2023

1704 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ ئێران کۆنگرەی بەرەنگاربونەوەی شەپۆلەکانی خۆڵبارین رادەگەینن و ئەو کۆنگرەیە بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی چارەسەری بیابانبوونە لە عێراق و ئێران.


عەبود فەزا بریکاری وەزیری ژینگەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاند، ئەمڕۆ پرسی شەپۆڵەکانی خۆڵبارین سەرنجی هەموو وڵاتانی جیهانی ڕاکێشاوە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربونەوەی تۆز و خۆڵ هاوکار دەبێت لە کەمکردنەوەی ئەو شەپۆلانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوشێوەی عێراق، ئێرانیش رووبەڕووی شەپۆڵی خۆڵبارین دەبێتەوە و زۆربەی شەپۆلەکانیش بەهۆی کاریگەری کەشوهەوای وڵاتانی دیکەوەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پێشنیازی بەرێوەچونی کۆنگرەی بەرەنگاربونەوەی تەپوتۆز دەکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا بە هاوکاری وڵاتانی دیکە سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی خۆڵ، ئاو، ژینگە و پرسەکانی دیکە، هەنگاو دەنێن بە ئامانجی ڕیگریکردن لە بیابانبونی ناوچەکانی هەردو وڵاتەکە.

باسی لەوەشکرد، یەکێک لە هۆکارەکانی بیابانبوون لە عێراقدا کەمی ئاوە، لە رێگەی ئەم کۆنگرەیە لەگەڵ ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەست بە پڕۆژەی تاقیکاری بەرەنگاربونەوە و چارەسەری کەمی ئاو دەکەن.













گەلەری